لە سنە ٩٤ تۆن رۆنی عەمبارکراو دەستی بەسەردا گیرا
کوردسات نیوز
لە شاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٩٤ تۆن رۆنی عەمبارکراو دەستی بەسەرداگیرا وەک ھەوڵێک بۆ روبەڕوبونەوەی گرانفرۆشی.
حسێن حسێنی داواکاری گشتیی سنە رایگەیاند، ھەڵمەتێکیان بۆ رێگرتن لە گرانفرۆشی و روبەڕوبونەوەی ئەو کەسانە دەستپێکردووە، کە ھەوڵی قۆرغکردنی بازاڕ دەدەن و لە چەند رۆژی رابردوشدا، دەستیان بەسەر٩٤ تۆن رۆن بە بەھای نزیکەی ٢ ملیار تمەندا گرتووە کە لەلایەن چوار کۆمپانیاوە عەمبارکراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ھێزە ئەمنییەکان و تیمەکانی چاودێری بازاڕی سەر بە وەزارەتی بازرگانی، بە بەردەوامی چاودێری بازاڕ دەکەن و بە توندی روبەڕوی ئەو کەسانە دەبنەوە کە ھەوڵی بەرزکردنەوەی نرخی کاڵا و شومەک دەدەن.
|