گوڵتان کشاناک: لە بری خۆچەماندنەوە ئازادیخوازیی دروست دەکەین

14/05/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

گوڵتان کشاناک ھاوسەرۆکی پێشوی شارەوانی گەورەی شاری ئامەدی باکوری کوردستان راگەیاند، لە جیگەی سیستمی خۆ چەماندن سیستمی ئازادیخواز بونیات دەنێن.

١٢ھەمین دانیشتنی دۆزی کۆبانی کە ١٠٨ سەرکردە و ئەندامی ھەدەپە  تێیدا دادگایی دەکرێن لە دادگای سزا قورسەکانی ئەنقەرە بەڕێوەدەچێت، گوڵتان کشاناک وتی، ئەو بیانووانەی دادگا لە دژی ئەوان بەکاریان دەھێنێت، سیاسین و یاسایی نین، چونکە ئەوان لە بەرامبەر نادادپەروەری بێدەنگ نەبوون و بۆیە ئێستاش لە زینداندان.

وتیشی، لەبەرئەوەی داوای یەکسانی و ئازادییان کردووە و وتوویانە دەبێت شەڕ کوتایی بێت، دەستگیرکراون، بەڵام ھەر سەردەکەون.