مەزڵوم کۆبانێ داوا لە کۆمپانیاکان دەکات لە رۆژئاڤا وەبەرھێنان بکەن

14/05/2022
مەزڵوم کۆبانێ
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بە بڕیارێک رۆژئاڤای کوردستان و باکوور و خۆرھەڵاتی سوریا لە سزاکانی قەیسەر دەردەکات و مەزڵۆم کۆبانێ فەرماندەی گشتی ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە)ش پێشوازی لەو بڕیارە دەکات و دەڵێت، بڕیارەکەی ئەمریکا بەرز دەنرخێنن بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی ژێرخان و پاڵپشتی ئابوورییان، راشیگەیاندوە، ئەو بڕیارە ھەنگاوێکە بۆ بەرپەرچدانەوەی داعش و ئومێدبەخش دەبێت بۆ ھەموو سورییەکان.

وتیشی، پێشوازی لە ھەموو کۆمپانیاکان دەکەن بۆئەوەی لە رۆژئاڤای کوردستان و ناوچەکانی باکوور و خۆرھەڵاتی سوریا وەبەرھێنان بکەن.

لە لایەکی ترەوە مەولود چاووش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا رەخنە لە بڕیارەکەی ئەمریکا دەگرێت و رایدەگەیەنێت، ئەو بڕیارە شێوەیەکە لە پشتیوانی و شەرعیەتدانە بە یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) کە گەورترین پێکھاتەی ھەسەدەن.