محەمەد بن زاید ئال نەھیان بە سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات ھەڵبژاردرا

14/05/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئەنجوومەنی باڵای ئیمارات لە کۆشکی ئەلمشریف لە ئەبوزەبی بە سەرۆکایەتی محەمەد بن رەشید ئالمەکتوم، جێگری سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی ئیمارات و فەرمانڕەوای دوبەی کۆبووەوە، بەپێی ماددەی ٥١ی دەستووریش، بە کۆی دەنگ محەمەد بن زاید ئال نەھیان بە سەرۆکی نوێی دەوڵەتی ئیمارات ھەڵبژارد.

ئەوەش لە کاتێکدایە رۆژی ھەینی خەلیفە بن زاید ئال نەھیان، سەرۆکی ئیمارات لە تەمەنی ٧٣ ساڵیدا کۆچی دواییکرد.