روسیا ھەناردەکردنی کارەبای بۆ فنلەندا راگرت

14/05/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بەھۆی داواکارییەکەی بۆ ئەندامبوون لە ناتۆ، روسیا ھەناردەکردنی کارەبای بۆ فنلەندا راگرت.

کۆمپانیای رائۆ نۆردیکی روسی رایگەیاند، بەھۆی وەرنەگرتنی پارە لە ماوەی ھەفتەی رابردوودا، ھەناردەکردنی کارەبای بۆ فنلەندا تا کاتێکی نادیار راگرتووە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە فنلەندا و سوید رایانگەیاند، لە ھەوڵی ئەوەدان ببنە ئەندامی ناتۆ و روسیاش ھەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە دەکات و دەڵێت، لە ئەگەری جێبەجێبونی ئەو بڕیارە، بنەمای ئاسایشی ئەوروپا گۆڕانکاری ریشەیی بەسەردا دێت.