لە ھێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا ١٢ کەس کوژران و بریندار بوون

14/05/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

میدیاکانی سوریا بڵاویانکردەوە، بەھۆی ھێرشەکەی شەوی ڕابردووی ئیسرائیلەوە لە ناوەڕاستی ئەو وڵاتە پێنج کەس کوژراون و حەوت کەسی دیکەش بریندار بوون.

سەرچاوەیەکی سەربازی سوریا بە میدیاکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە، ھێرشەکەی ئیسرائیل بە موشەک لەسەر ئاسمانی دەریای ناوەڕاستەوە بە ئاراستەی پارێزگای بانیاس بووە، ھێزی بەرگری ئاسمانی سوریا بەرپەرچی ھێرشەکەیان داوەتەوە و  زۆربەی موشەکەکانیان خستووەتە خوارەوە بەرلەوەی بگەنە ئامانجەکانیان.

سەرچاوە سەربازییەکەی سوریا ئاماژەی بەوەشکردووە، ژمارەیەک لە موشەکەکان لەناو زەوییە کشتوکاڵییەکانی ناوچەکەدا کەوتووەتەوە و زیانی بە سامانی ھاوڵاتیان گەیاندووە.