کەشناسی ھەرێم: ئەگەری دروستبوونی تۆز و خۆڵێکی سووک ھەیە

14/05/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

کەشناسی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند و بەپێی پێشبینییەکان، سبەی یەک شەممە لە پارێزگاکای ھەرێمی کوردستان ئەگەری دروستبوونی تۆز و خۆڵێکی سووک ھەیە.

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، پارێزگاکانی ھەولێر و سلێمانی و ھەڵەنجە  ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و سبەی یەک شەممەش ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچە ھەور دەبێت لە دوایی نیوەرۆ وە ئەگەری درووسبوونی تۆز و خۆلێکی سووک ھەیە وە لە ھەندێ ناوچە شاخاویە سنووریەکان ئەگەری تاوە باران ھەیە.


ئاماژەی بەوەشکردووە لە پارێزگای دھۆک ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووستبوونی ھەندێ پەڵە ھەور لە ناوچە شاخاویەکاندا و سبەی یەک شەممەش ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچە ھەور دەبێت لە ناوچە شاخاویەکانی دەرەوەی پارێزگا لە ھەندێ کات و ناوچە ھەوری تەواو و نمە باران دەبێت و لە دوایی نیوەرۆ ئەگەری درووسبوونی تۆز و خۆلێکی سووک ھەیە.