خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی چەرموو بۆ ڕۆژی سێیەم بەڕێوەچوو

11/05/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بۆ ڕۆژی سێیەمە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی چەرموو لە قەزای چەمچەماڵ لە بەرامبەر دواکەوتنی موچەکانیان لەلایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە گردبوونەوەی ناڕەزاییان لەو قەزایە ئەنجامدا.

مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی چەرموو بۆ ماوەیەک ڕێگەی کەرکوک – سلێمانییان بە ڕووی شۆفێراندا داخست و ڕەخنەیان لە حکومەتی ھەرێم گرت لە بەرامبەر دواخستنی مووچەکانیان.

لەو خۆپیشاندانەدا لێپرسراوانی سەرۆکایەتی زانکۆی چەرمووش دەنگی خۆیان خستەپاڵ دەنگی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆکە و ڕایانگەیاند دواکەوتنی موچەکانیان غەدرێکە حکومەت لە مامۆستایانی زانکۆی دەکات.