یونسکۆ: لەماوەی دوو ساڵدا ٢ ھەزار و ٦٠٠ رۆژنامەنوسی عێراقی کارەکانیان لەدەستداوە
کوردسات نیوز
رێکخراوی یونسکۆ ئاشکرایکرد لە ساڵی ٢٠٢٠ ەوە تا ئێستا ٢ ھەزار و ٦٠٠ رۆژنامەنوسی عێراقی کارەکانیان لەدەستداوە .
رێکخراوەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە ، لە دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ، کاری رۆژنامەوانیی روبەروی چەندین ئاستەنگ بۆتەوە و دروستبونی قەیرانی ئابوریش بەھۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکەوە ھۆکارێکی سەرەکی بوە بۆ ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە رۆژنامەنوسانی عێراق کارەکانیان لەدەست بدەن ، بەپێی ئەو ئامارەش کە رێکخراوەکە بڵاویکردۆتەوە ، لە ماوەی ٢ ساڵدا ، ٢ ھەزار و ٦٠٠ رۆژنامەنوسی عێراقیی لە دەزگاکانی راگەیاندن کارەکانیان لەدەستداوە .
|