ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات
کوردسات نیوز
ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە، رەشنووسی پڕۆژە یاسایەک لەبارەی دەستەی متمانە بەخشین بە دامەزراوەکان و پڕۆگرامەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە ھەرێمی کوردستان_عێراق دەخرێتەڕوو، ھەروەھا بایەخ و گرنگی پڕۆژە یاسای وەبەرھێنانی کانزایی لە ھەرێمی کوردستان_عێراق دەخرێتەڕوو.
|