ھێزەکانی ئۆکراین چەند گوندێکی باکوری خۆرھەڵاتی خارکیێڤیان کۆنتڕۆڵکردەوە

11/05/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ھێزەکانی ئۆکراین چەند گوندێکی باکوری خۆرھەڵاتی خارکیێڤیان کۆنتڕۆڵکردەوە .

"تیتیانا ئەباتچینکۆ" وتەبێژی ھێزەکانی ئۆکراین رایگەیاندووە، ھێزەکانیان  ھەریەک لە ناوچەکانی "چرکاسکی و چیکی و رۆسکی تیشکی و بۆرشچوڤا" و چەند گوندێگی تری باکوری خارکیێڤیان کۆنتڕۆڵکردووەتەوە و  گورزی توندیان لە ھێزەکانی روسیا داوە ، ئەوەش بە سەرکەوتنێکی گەورە بۆ ئۆکراین ھەژمار دەکرێت، چونکە خارکیێڤ دووەم گەورەترین شاری ئۆکراینە و لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەکەوە ڕووبەرووی بۆردومانی روسیا بووەوە و ژمارەیەک لە ناوچەکانی دەوروبەری شارەکە داگیرکران .

لەلایەکی تریشەوە ھێزەکانی روسیا جارێکی تر بە توندی بۆردومانی کۆمەڵگەی پیشەسازی ئازۆڤستاڵیان کرد لە ماریۆپۆل کە تا ئێستا زیاتر لە ١٠٠ ئۆکرانی تێدا ماون .