ئەمڕۆ ئەو ٤٠ ڕۆژە کۆتایی دێت کە سەدر دایە چوارچێوەی ھەماھەنگی

11/05/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئەمڕۆ ئەو وادەیەی "موقتەدا سەدر" دایە لایەنەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی بۆ پێکھێنانی حکومەت، کۆتاییدێت.

سەرچاوە سیاسییەکان رایانگەیاندووە، سەرباری بەردەوامی کۆبوونەوەی لایەنەکان کە دواترینیان کۆبوونەوەی سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی بوو لە ماڵی "فالح فەیاز" و کۆبوونەوەی ھاوپەیمانی رزگاری نیشتمان لە ھەولێر و کۆبوونەوەی سەربەخۆکان، ھیچ ئاماژەیەکی رێککەوتن لەسەر پێکھێنانی حکومەت نییە.

ئەمڕۆش ئەو وادە ٤٠ رۆژییە کۆتاییدێت، کە "موقتەدا سەدر" سەرۆکی رەوتی سەدر دایە لایەنەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێ بەبێ رەوتی سەدر، بەڵام تا ئێستا چوارچێوە سورە لەسەر پێکھێنانی حکومەتی تەوافوقی و رەوتی سەدریش داوای پێکھێنانی حکومەتی زۆرینە دەکات.