ڕووسیا کوژرانی ٦٠٠ چەکداری نەتەوەیی لە ئۆکراین ڕاگەیاند
کوردسات نیوز
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا بڵاویکردەوە، تۆپھاوێژەکانیان ژمارەیەک پێگە و بنکەی ئۆکراینیان تۆپبارانکردووە و ٦٠٠ چەکداری نەتەوەیی کوژراون.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ئاماژەی بەوەکردووە، ھێزە چەکدارەکانیان بەردەوامن لە ئۆپراسیۆنە تایبەتەکان لە ئۆکراین و شەوی ڕابردوو تۆپھاوێژەکانیان ٦١ بنکەی چەک و کەرەستەی سەربازییان تۆپبارانکردووە و زیاتر لە ٦٠٠ چەکداری نەتەوەیی کوژراون.
ڕوونیشیکردووەتەوە، مووشەکەکانیان کەرەستەی ئاسمانیان لە فڕۆکەخانەی کاناتوڤۆ لە ناوچەی کیروفوراد لەناوبردووە.
|