ئایا دۆناڵد ترەمپ دەگەڕێتەوە تویتەر؟

26/04/2022
ئیلۆن مەسک
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ملیاردێری ئەمریکی ئیلۆن مەسک، تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەری بە ٤٤ ملیار دۆلاری ئەمریکی کڕی و ڕایگەیان کەوا ئامانجی ئەوەیە ئازادی ڕادەربڕین لە تویتەر باشتر بکات.

بە ڕەھا کردنی ئازادی ڕا دەربڕین و سزا نەدانی ھیچ کەسێک لە تویتەر، دۆناڵ ترەمپ دەتوانێت وەک پێشتر تویتەر بەکار بھێنێت و ھەرچیەکی بوێت لەو پێگەیە بڵاوی بکاتەوە. بەڵام کەسانی نزیک لە دۆناڵ ترەمپ ڕایانگەیاندوە، ترەمپ ناگەڕێتەوە تویتەر و پێگەی کۆمەڵیەتی (تروس) بەکار دەھێنێت. 

پاش چەندین ھەوڵ لەلایەن کۆمپانیای تویتەرەوە بۆ ڕێگریکردن لە فرۆشتنی کۆمپانیاکە بە ئیلۆن مەسک کە بەکار ھێنەرێکی بەردەوامی تویتەرە، دوێنێ، دوو شەمە، کۆمپانیای تویتەر بە ٤٤ ملیار دۆلار بە ئیلۆن مەسک فرۆشرا. ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر نرخی کۆمپانیاکە بە ٤٣ ملیار دۆلار مەزەندە کرابوو.

پاش کڕینی تویتەر، ئیلۆن مەسک لە تویتێکدا وتی، ئازادی ڕا دەبڕین بنەمای سەرەکی دیموکراسیە و دەبێت پارێزگاری لێ بکرێت.