کتێبی "ئێستاتیکای تاریکی" بڵاودەکرێتەوە
کوردسات نیوز
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری گەرمیان کتێبی "ئێستا تیکای تاریکی" نوسەرو ڕەخنەرگر حەمەسوار عزیز لەکەلار دەناسێنێ.
لە ھۆڵێ ھونەر لەشاری کەلار بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری گەرمیان بەئامادەبوونی ژمارەیەک شانۆکارو نوسەران و ھونەرمەندان کتێبی "ئێستا تیکای تاریکی" نوسەرو ڕەخنەرگر حەمەسوار عەزیز ناساند.
ناوەڕۆکی کتێبەکە ڕەخنەی شانۆیە و نوسەر لەڕێگەی ئەم کتێبەوە پەنجەخستۆتەسەر ئاریشەکانی بەردەم ھونەرو دۆزیینەوە ڕێگە چارەکان خودی نوسەریش ڕایگەیاند، مەبەستی بووە لە کەلار کتێبەکەی بڵاوبکاتەوە، چونکە کەلار یەکێکە لەوشوێنەنانەی دانیشتوانەکەی قوربانی ڕژێمی بەعسن و غەدری گەورەیان لێکراوە .
|