زیلینسکی دەستپێکردنی ھێرشی ڕووسیای لە ڕۆژھەڵاتی ئۆکراین ڕاگەیاند
کوردسات نیوز
"ڤۆلۆدمیر زیلینسکی" سەرۆکی ئۆکراین دەستپێکردنی ھێرشی ڕووسیای بۆ سەر ڕۆژھەڵاتی ئۆکراین ڕاگەیاند.
"زیلینسکی" لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاند، ھێزەکانی ڕووسیا ھێرشەکەیان بۆ کۆنترۆڵکردنی "دۆنباس" دەستپێکردووە و ھێزێکی زۆریان ئامادە کردووە، جەختیشی کردەوە ھێزەکانی ئۆکراین بەرگری لە تەواوی خاکەکەیان دەکەن و دەستبەردار نابن.
ھاوکات "جۆن کێربی" وتەبێژی پنتاگۆن ڕایگەیاند، ڕووسیا ھێزی زیاتر کۆدەکاتەوە بۆ ھێرشەکەی لە "دۆنباس" و کاروانی ھاوکارییەکانی ئەمریکاش گەیشتووەتە سنورەکانی ئۆکراین.
|