ئاژانسی ناسا: تەنێکی ئێجگار گەورە بەرەو ڕووی زەوی دێت

12/04/2022
وێنەی تەنەکە کە لەلایەن ناساوە بڵاوکراوەتەوە
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئاژانسی ناسا ڕایگەیاند تەنێکی ئێجگار گەورە بەرەو ڕووی زەوی دێت کە کێشەکەی ٥٠٠ ترلیۆن تۆنە و گەورەترین تەنە تاوەکو ئێستا بەرەو زەوی ھاتبێت.

بە وتەی ناسا تەنە گەورەکە بە خێرایی ٢٢ ھەزار میل لە سەعاتێکدا بەرەو زەوی دێت و لە ساڵی ٢٠١٠ەوە مەودای ملیاران میلی لە ئاسمان بڕیوە.

تەنەکە لە ڕێگەی تەلەسکۆبی ئاسمانی ھابڵ بینراوە و بە وتەی ناسا تەمەنی ملیاران ساڵە و نزیکەی یەک ملیۆن ساڵە بەڕێوەیە.

ئەم تەنە نوێیەی بەدیکراوە، قەبارەکەی سەدان ھەزار جار گەورەترە لەو تەنانەی کە تاوەکو ئێستا بەرەو زەوی ھاتوون و لەلایەن ناساوە دۆزرانەتەوە.

ناسا دەڵێت پێناچێت ئەم تەنە گەورەیە ببێتە مەترسی لەسەر زەوی و پێشبینی دەکات تاوەکو ساڵی ٢٠٣١ نزیکەی ملیارێک میل لە خۆر نزیک ببێتەوە و بەوجۆرە دووریەکەی لە زەویەوە دەپارێزێت.