روسیا لەدەریاوە بە مووشەک بنکەیەکی راھێنان لە ئۆکراین دەکاتە ئامانج

08/04/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

روسیا لە دەریاوە بە مووشەک پێگەیەکی سەربازی ئۆکراین دەکاتە ئامانج.

وەزارەتی بەرگری روسیا بڵاویکردەوە، لە سەر گەشتییەکانیان لە دەریای رەش بە چوار مووشەکی جۆری کالیبەر  بنکەیەکی راھێنانی بەکرێگراوانی کەسانی بیانییان لەباکوری شاری ئۆیسای ئۆکراین بۆردومانکردووە بەبێ ئەوەی زانیاری زیاتر لەبارەی ژمارەی کوژراوان بڵاو بکاتەوە.

لەلایەکی ترەوە ئیدارەی بەرگری کۆماری دۆنیتسکی میللی بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی ھێرشێکی مووشەکی ئۆکراین زنجیرەیەک تەقیینەوە لە نزیک وێستگەیەکی شەمەندەفەر لە کراماتورسک روویانداوەو ژمارەیەک قوربانی لێکەوتۆتەوە