لە چین یەکەم حاڵەتی تووشبوونی مرۆڤ بە ئەنفلۆنزای باڵندە تۆمار کرا

01/06/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە چین حاڵەتێکی تووشبوونی مرۆڤی بە ئەنفلۆنزای باڵندە تۆمارکرا و بووە یەکەم حاڵەت لە جیھاندا.

لیژنەی نیشتمانی تەندروستی چین ڕایگەیاند، پیاوێکی تەمەن ٤١ ساڵ لە شاری ژینژیانگی خۆرھەڵاتی وڵاتەکەی، تووشی ئەنفلۆنزای باڵندە (H10 N3) بووە کە لە کێلگەیەکی پەلەوەردا کاری کردووە. ئاماژەی بەوەشکردووە، توانا و ئاستی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە زۆر نزمە و بەربڵاو نییە.


ئاژانسی ڕۆیتەرزیش ئاماژەی بەوە کردووە ئەوە یەکەم حاڵەتی تووشبوونە بە ئەنفلۆنزای باڵندە کە بگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ.