زیلینسکی: روسیا ھەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی خۆرھەڵات و باشوری ئۆکراین دەدات
کوردسات نیوز
ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراین رایدەگەیەنێت، روسیا ھەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی خۆرھەڵات و باشووری ئۆکراین دەدات، دەشڵێت، توانا بەرگرییەکانیان لە ھەرێمی دۆنباس بەھێز دەکەن.
ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین، لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا لە کیێڤی پایتەختەوە رایگەیاند، سوپاکەیان بەردەوامە لە کۆنتڕۆڵکردنەوەی شار و شارۆچکەکان لە ناوچەکانی کیێڤ و چەرنیھیڤ و بەرگرییەکانیشیان لە خۆرھەڵاتی ئۆکراین و ھەرێمی دۆنباس بەھێز دەکەن .
وتیشی، روسیا ھەوڵ دەدات خۆرھەڵات و باشووری ئۆکراین کۆنتڕۆڵ بکات.
|