ئەوروپا داوا لە چین دەکات ڕووسیا قایل بکات لە ئۆکراین بکشێتەوە

02/04/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

سەرۆکی چین دەربارەی ڕەوشی ئۆکراین و ھەڵوێستی وڵاتەکەی بەرامبەر ھێرشی ڕووسیا لەگەڵ سەرکردەکانی یەکێتی ئەوروپا کۆبووەوە.

شی جین پینگ، سەرۆکی چین بە ڤیدیۆ کۆنفرانس لەگەڵ شارڵ میشێل، سەرۆکی ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا و ئۆرسۆلا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا و جۆزێپ بۆرێل، ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی یەکێتی ئەوروپا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا سەرکردەکانی یەکێتی ئەوروپا ھەوڵیان داوە ھانی چین بدەن ڕۆڵێکی زیاتری ھەبێت بۆ کۆتاییھێنان بە جەنگی ئۆکراین.

لە دوای کۆبوونەوەکە "ڤۆن دێر لاین" ئاماژەی بەوە کرد بە ڕاشکاویی باسیان لە ناکۆکییەکانیان کردووە و بە ھیواشن چین پێگە بەھێزەکەی لە ئەنجومەنی ئاسایش و پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕووسیا بەکاربھێنێت بۆ ڕازیکردنی مۆسکۆ بە کشانەوە لە ئۆکراین.