ئۆکراین ڕۆژانە داوای مووشەک ھاوێژی دژە تانک و دژە فڕۆکە لە ئەمریکا دەکات

29/03/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بە گوێرەی ماڵپەڕی سی ئێن ئێنی ئەمریکی، ئۆکراین ڕۆژانە پێویستی بە ٥٠٠ موشەک ھاوێژی ستینگەری دژە تانک و ٥٠٠ موشکە ھاوێژی جاڤلینی دژە فڕۆکە ھەیە.

ماڵپەڕەکە ئاماژە بەوە دەکات کەوا کۆگاکانی چەکی ئەمریکا نزیکن لە خاڵیبوون لەو جۆرە چەکانە و وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، پنتاگۆن دەستی کردووە بە بەرھەمھێنانەوەی زیاتری ئەو جۆرە چەکانە.

لە سەرەتای جەنگەکەوە ھەتاوەکو ٣ی ئادار ئەمریکا نزیکەی ١٧ ھەزار مووشەک ھاوێژی دژە تانک و ٢ ھەزار مووشەک ھاوێژی دژە فڕۆکەی ڕادەستی سوپای ئۆکراین کردووە. ھەرچەندە ئەم ژمارەیە زیادی کردووە بەڵام تا ئێستا پنتاگۆن ھیچ زانیاریەکی نوێی بڵاو نەکردووەتەوە.