بەھۆی پەرەسەندنی کۆرۆنا شاری شەنگھای لە چین کەرەنتین کرا
کوردسات نیوز
بەھۆی پەرەسەندنی کۆرۆنا، شەنگھای پایەتختی بازرگانیی چین کەرەنتین کرا.
ئاژانسەکانی ھەواڵ بڵاویانکردەوە، بەھۆی پەرەسەندنی کۆرۆنا، شاری شەنگھای بەتەواوەتی کەرەنتین کراوە و داوا لە دانیشتووانی شارەکە کراوە، بۆ ماوەی پێنج رۆژ لە ماڵەکانیان بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە، ھەڵمەتێکی بەرفراوانی پشکنینی کۆرۆناش لەشارەکە دەستیپێکردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، قەدەغەی ھاتوچۆ لە شەنگھای راگەیەندراوە و لەئێستادا تەنھا کارمەندانی ناوەندەکانی فریاگوزاری خێرا دەتوانن لە شارەکەدا ھاتووچۆ بکەن.
ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر لێپرسراوانی چین رایانگەیاندبوو، بەھۆی گرنگیی شەنگھای بۆ ئابوری چین و جیھان، ئەگەری کەرەنتینکردنی لەئارادا نییە.
|