ملیۆنەھا بەڵگە و دۆکێومێنتی بانکی ناوەندی ڕووسیا ھاک دەکرێت

27/03/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بە گوێرەی ماڵپەڕی "ھاک ڕید" گروپێکی ھاکەر سەر بە ئەنانیمۆس نزیکەی ٢٨ گێگابایت بەڵگە و دۆکێومێنتی دارای بانکی ناوەندی ڕووسیا ھاک دەکەن وەک تۆڵەیەک بۆ داگیرکردنی ئۆکراین.

ئەو بەڵگانەی ھاک کراون ئێستا ھەموو کەسێک دەتوانێت تەماشایان بکات. لە ٢٣ی ئاداردا گروپی ئەنانیمۆس ڕایگەیاند بوو، بانکی ناوەندی ڕووسیا دەکەن ئامانج و ٣٥ ھەزار دۆکێومێنێت بڵاودەکەنەوە.
ئەو گروپە بە ڤلادمیر پوتن وت، ئێمە نھێنیە ئابورییەکانی تۆمان لەلایە، دەبێت لە ترسدا بلەرزیت پوتن". 

بۆ سەلماندنی ھاکەکەیان گروپەکە چەند کۆپیەکی لە دۆکێومێنتە ھاکراوەکان بە زمانی ڕووسی لە تویتەر بڵاوکردەوە. 

ئەو داتایانەی بڵاوکراونەتەوە کۆنترینیان دەگەڕیتەوە بۆ ساڵی ١٩٩٩ و قەبارەی دۆکێومێنەتەکان ‌ھێندە گەورەیە پێویستی بە چەندین و شارەزا و کاتێکی زۆر ھەیە بۆ پێداچونەوەیان.