بۆ یەکەمینجار سوپای ڕووسیا و ئۆکراین دیلەکانی جەنگ ئاڵوگۆڕ دەکەن

25/03/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئیرینا فیریشوک جێگری سەرۆک وەزیرانی ئۆکراین ئاشکرایکرد، بۆ یەکەمینجار لە دوای دەستپێکردنی ھێرشەکانەوە، ١٠ دیلی جەنگ لە نێوان سوپای ڕووسیا و ئۆکراین ئاڵوگۆڕ کراوە.

جێگری سەرۆک وەزیرانی ئۆکراین باسی لەوەشکردووە جگە لە ئاڵوگۆری دیلەکان، لەو پڕۆسەیەدا ڕووسیا ١٩ ڕاوچی ئازادکردووە و لە بەرامبەردا ئۆکراین ١٠ ڕاوچی ئازاکردووە.

پێشتریش کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی ڕووسیا ئاشکرایکرد، لە ماوەی ڕابردوودا سوپای ئۆکراین ٩ سەربازی ڕووسیای ئازادکردووە لە بەرامبەر ئازادکردنی سەرۆکی شارەوانی میلیتۆبۆل.