زیلینسکی داوا لە پاپا فرانسیس دەکات نێوەندگیری لەنێوان کیێڤ و مۆسکۆ بکات

23/03/2022
زیلینسکی
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

"ڤۆلۆدمیر زیلینسکی" سەرۆکی ئۆکراین داوا لە "پاپا فرانسیس" پاپای ڤاتیکان دەکات بێتە ئۆکراین و نێوەندگیری بکات بۆ کۆتاییھێنان بە جەنگ.

"زیلینسکی" رایگەیاند، پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ "پاپا فرانسیس" ئەنجامداوە و خراپی رەوشی مرۆیی ئۆکراین و داخستنی رێڕەوە مرۆییەکانی لەلایەن روسیاوە بۆ باس کردووە، وتیشی داوای لە "پاپا فرانسیس" کردووە سەردانی ئۆکراین بکات، چونکە ئەوە پشتیوانییەکی گەورە دەبێت بۆ ھەموو ئۆکرانییەکان و ھەروەھا بۆ نێوەندگیری لەنێوان کیێڤ و مۆسکۆ. 
"زیلینسکی" باسی لەوەش کرد، دانوستانەکان لەگەڵ روسیا قورسن و ھەندێک جاریش ناکۆکی و پێکدادان روودەدات، بەڵام بەردەوام دەبن.