عەلی خامنەیی: بە پشتیوانی گەل توانیومانە فشارەکانی ئەمریکا پوچەڵ بکەینەوە

20/03/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

رێبەری باڵای ئێران رایگەیاند، بەپشتیوانی گەلی وڵاتەکەی توانیویانە فشارەکانی ئەمریکا پوچەڵ بکەنەوە.

عەلی خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران رایگەیاند، لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا ئەمریکییەکان چەندین جار دانیان بەوەداناوە، لە فشار خستنەسەر ئێران شکستیان ھێناوە و ئەوەش لە ئەنجامی خۆڕاگری گەلی ئێران بەدەستھاتووە.


ئاماژەی بەوەشکرد، گەلی ئێران لە رێچکەیەکی دروستدا ھەنگاو دەنێت، بۆیە سەرکەوتن لەو رێگەیە مسۆگەرە.


ئەو لێدوانەی عەلی خامنەیی لەکاتێکدایە، خولی ھەشتەمی دانوستانەکانی ڤیەننا بۆ کاراکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی بەردەوامە و وڵاتانی خۆرئاواش فشارەکانیان بۆ سەر ئێران چڕکردووەتەوە بۆئەوەی لەم خولەدا بگەنە رێککەوتن و چیدی دانوستانەکان درێژە نەکێشێت.