بلاسخارت: دەکرێت کێشەکانی عێراق بەپەلە چارەسەر بکرێن

20/03/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

جینین بلاسخارت نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ڕایگەیاند، ناکۆکییە ناوخۆییەکانی عێراق دەکرێت بە پەلە چارەسەر بکرێن.

لە ڕاگەیەندراوێکدا نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بڵاویکردەوە، گەشبینی بنەمایەکی سەرەکییە و دەبێت بیر بکرێتەوە چۆن ھەموو ھەنگاوێک ببێتە سەرەتایەک بۆ لەدایکبوونێکی نوێ، سەرەتایەک کە ھەڵقوڵاوی دادپەروەریی و ڕێزگرتن بێت، جیھانی ئێستاش پێویستی بەوەیە.


لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا بلاسخارت جەختیکردەوە، دەکرێت کێشەکانی عێراق بەپەلە چارەسەر بکرێن، بۆئەوەی وڵات بکەوێتە سەر ڕێڕەوی ئاسایی خۆی بە ئاراستەی گەشەپێدانی بەردەوام و بوژانەوە.


نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەربارەی ئاھەنگێڕان بۆ یەکەم رۆژی بەھار جەختیکردەوە، کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ٢٠١٠ یەکەم ڕۆژی بەھاری وەک ڕۆژی نێودەوڵەتی نەورۆز ناساندووە و سەرەتای وەرزی بەھاریش ڕۆڵێکی کاریگەریی ھەیە بۆ بەھێزکردنی پەیوەندی نێوان گەلان، چونکە مژدەی نوێبوونەوەی ژیانی پێیە و دەخوازێت پەیامی ھاوکاری و لێبوردەیی و ئاشتەوایی بەرز ڕابگیرێت.