ئاماری رۆژانەی توشبون بە کۆرۆنا لە ھندستان لە ٣٠٠ ھەزاروە بۆ ١٦٥ ھەزار کەمبۆتەوە

30/05/2021
ھندستان
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بەراورد بە ٤٦ رۆژی رابردوو ، لە ھندستان کەمترین حاڵەتی توشبون بە کۆرۆنا تۆمار کرا .

بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستی ھندستان ، لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا ئامارەکانی توشبون بە کۆرۆنا بۆ کەمترین ئاست دابەزیوە و ئاماری رۆژانە لە ٣٠٠ ھەزارەوە کەمبۆتەوە بۆ ١٦٥ ھەزار حاڵەت ، ھەروەھا لە ئامارەکانی گیان لەدەستدانیش رۆژانە بۆ  ٣ ھەزار و ٤٦٠ حاڵەت دابەزیوە . کۆی گشتی ئاماری توشبوانی کۆرۆناش لە ھندستان گەیشتۆتە ٢٧ ملیۆن و ژمارەی گیان لەدەستدانیش بە ڤایرۆسەکە لەو وڵاتە ٣٢٥ ھەزار و ٩٧٠ کەسی تێپەراندوە .
لەلایەکی تریشەوە لە بەردەوامیی ئەو ھەوڵانەی بۆ دۆزینەوەی چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدرێت ، کۆمپانیای "بۆنس بیۆ گروپ" ی ئیسرائیل بۆ دروستکردنی دەرمان سەرکەوتنی ئەو دەرمانەی راگەیاند کە بۆ چارەسەرکردنی کۆرۆنا بەرھەمھێناوە و رایگەیاند ئەو دەرمانەی بەرھەمھێناوە بەرێژەی لە سەدا ١٠٠ کاریگەری لەسەر چاکبونەوەی ١٠ توشبوی کۆرۆنا ھەبوە کە دەرمانەکەیان لەسەر تاقیکراوەتەوە .