سەرەڕای بەردەوامی شەڕ بەشێك لە ئاوارەكانی ئۆكراین دەگەڕێنەوە وڵاتەكەیان

13/03/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

جەنگی ئۆكراین ئاوارەبونی زیاتر لە 2 ملیۆن و 500 هەزار كەسی لێكەوتۆتەوە، كە زۆرینەیان لە بۆردومان و هێرشەكانی روسیا هەڵهاتوون و بۆ دۆزینەوەی پەناگەیەكی ئارام رویان لە وڵاتانی دراوسێ كردووە، بەڵام ئێستا هەرچەندە شەر كۆتایی نەهاتووە، هەندێكیان بڕیاری گەڕانەوەیان داوە و دەگەرێنەوە ناوچەكانیان .