ئەمریکا: دەبێت ڕووسیا کۆتایی بە ھێرشکردن بۆ سەر ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئۆکراین بھێنێت
کوردسات نیوز
ئەمریکا داوا لە ڕووسیا دەکات، کۆتایی بە ھێرشکردن بۆ سەر ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئۆکراین، بھێنێت.
جێنیفەر گرەنھۆڵم وەزیری وزەی ئەمریکا لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، بەوردی چاودێری ڕەوشی ئۆکراین دەکەن و سەرقاڵی ھەڵسەنگاندنن بۆ ئەو زیانانەی کە بەھۆی ھێرشەکانی ڕووسیا، بە ناوەندێکی توێژینەوەی ئەتۆمیی لە خارکیڤ گەیشتووە.
وتیشی، ھێرشکردن بۆ سەر ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئۆکراین لەلایەن سوپای ڕووسیاوە مایەی نیگەرانییە و دەبێت مۆسکۆ کۆتایی بەو ھێرشانە بھێنێت.
دووای دەستپێکردنی ھێرشەکانی بۆ سەر ئۆکراین، سوپای ڕووسیا توانیویەتی دەست بە سەر ھەردوو دامەزراوەی ئەتۆمیی چێرنۆبڵ و ژاپۆریژیادا بگرێت.
|