پوتن: پابەندین بە ھەناردەکردنی وزە بۆ ئەوروپا

10/03/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا بۆ تاوتوێکردنی سزاکانی سەر وڵاتەکەی لەگەڵ کابینەی حکومەت کۆبووەوە و ڕایگەیاند، پابەندن بە ھەناردەکردنی وزە بۆ ئەوروپا و ھەناردەکردنی غازی سروشتیش لە ڕێگەی ئۆکراینەوە بۆ ئەوروپا بە ھەمان بڕی پێشوو بەردەوامە. پوتن وتیشی، ئەو سزایانەی وڵاتانی خۆرئاوا سەپاندوویانە بەسەر خۆیاندا دەشکێتەوە.