لە چین ١٦ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکرا

29/05/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز





لە چین ١٦ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کرا.
لیژنەی نیشتمانیی تەندروستیی چین ڕایگەیاند ١٦ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و بەراورد بە ڕۆژی ھەینیش ٧ حاڵەتی تری تووشبوون زیادیکردووە.
لیژنەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆی ئەو ١٦ کەسەی تووشی ڤایرۆسەکە بوون، ١٤یان لە دەرەوەی چین گەڕاونەتەوە و ئەو تووشبووانەش کە ھیچ نیشانەیەکی نەخۆشییەکەیان تێدا دەرنەکەوتووە کەمبووەتەوە بۆ ١٤ کەس.
بەوەش کۆی ئاماری تووشبوون بە کۆرۆنا لە چین دەگاتە ٩١ ھەزار و ٦١ کەس، بەڵام ئاماری گیان لە دەستدان بە ڤایرۆسەکە ھەر بە جێگری ماوەتەوە کە ئەویش  ٤ ھەزار و ٦٣٦ گیان لە دەستدانە.