ئۆکراین: ڕووسیا بە نیاز بووە لە ماوەی ١٥ ڕۆژدا ئۆکراین داگیر بکات

04/03/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

وەزارەتی بەرگری ئۆکراین ئاشکرایکرد، ھێزەکانی وڵاتەکەی چەند بەڵگەنامەیەکی نھێنی سوپای ڕووسیایان بەردەست کەوتووە، دەریدەخات مۆسکۆ پلانی ھەبووە لە ماوە ١٥ ڕۆژدا ئۆکراین داگیر بکات.

وەزارەتی بەرگری ئۆکراین ئاماژەی بەوەکردووە، بەڵگانامەکان تایبەتن، بە چەند پلانێکی یەکێک لە کەتیبەکانی کەشتیگەلی ڕووسیا لە دەریای ڕەش.

لە ناو بەڵگەنامەکاندا نەخشەی داگیرکردن و چەندین کۆدی نھێنی و ناوی کەسانی تیا بووە و بەردەستی سەربازانی ئۆکراین کەوتووە.

وەزارەتی بەگری ئۆکراین ئاماژەی بەوەشکردووە، بەھۆی ڕێوشوێنێکی تایبەتی یەکێک لە یەکە تایبەتەکانی سوپای ئۆکراینەوە دەستیان بەسەر ئەو بەڵگەنامەدا گرتووە، کە دەریدەخات ڕووسەکان تەنھا کەلوپەلە سەربازییەکانیان لەدەست نادەن، بەڵکو بەھۆی ترسەوە لە پاش خۆیان بەڵگەنامە نھێنییەکانیش جێدھێڵن.