کۆناشنیکۆڤ: وڵاتانی خۆرئاوا چەکداری بە کرێگیراو ڕەوانەی ئۆکراین دەکەن
کوردسات نیوز
ئیگۆر کۆناشینکۆڤ وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، وڵاتانی خۆرئاوا ھەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ ناردنی چەکدارە بە کرێگیراوەکان بۆ بەرەکانی جەنگ لە ناوخۆیی ئۆکراین.
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، چەکدارە بە کرێگیراوەکان بە چەکی خۆرئاوا ھێرش دەکەنە سەر کاروانە سەربازییەکانی ڕووسیا و کاری تێکدەرانە ئەنجام دەدەن.
|