زیلینسکی داواکاری وەرگرتنی وڵاتەکەی لە ناتۆ و ناوچەی شنگن ئیمزا کرد

28/02/2022
زیلینسکی
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئۆکراین بە رەسمی داواکاریی بۆ بە ئەندامبوون لە رێکخراوی ناتۆ و چونە ناو ناوچەی شنگن پێشکەش کرد

ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین، داواکاری وەرگرتنی وڵاتەکەی لە رێکخروای ناتۆ و ناوچەی شنگن ئیمزا کرد و ئاراستەی یەکێتی ئەوروپای کرد. 

ئۆکراین بۆ سەرخستنی داواکاریییەکەی پێویستیی بە پشتیوانی ئەڵمانیا و فەرەنسا وەک دوو کاریگەرترین وڵاتی نێو یەکێتی ئەوروپا ھەیە.

لە کاردانەوەیەکیشدا، پۆڵەندا رایگەیاند، پشتیوانی ھەر داواکارییەکی ئۆکراین بۆ بە ئەندامبوونی لە یەکێتی ئەوروپا دەکات