لە کالیفۆرنیا ئەو ھاوڵاتیانەی ڤاکسین وەرگرن پاداشتی ماددی دەکرێن

28/05/2021
ولایەتی کالیفۆڕنیا ڤاکسین
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە ولایەتی کالیفۆڕنیا ئەو ھاوڵاتیانەی بەشداری دەکەن لە ھەڵمەتی وەرگرتنی ڤاکسین، پاداشتی ماددی دەکرێن.

گاڤین نیوزەم حاکمی ولایەتی کالیفۆرنیا رایگەیاند، ھەڵمەتێکی نیشتیمانییان دەستپێکردووە بۆ ھاندانی ھاوڵاتیان لەو ولایەتە بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا،  بڕی (١١٦) ملیۆن دۆلاریش بۆ سەرخستنی ھەڵمەتەکە تەرخانکراوە.
وتیشی، ھەڵمەتەکە ھاوکاتە لەگەڵ ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنەوەی چالاکییە ئابورییەکان لە کالیفۆرنیا، کە بڕیارە تا ١٥ی حوزەیران دۆخەکە ئاسایی بکرێتەوە.
حاکمی ولایەتی کالیفۆرنیا ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆسەکە لە رۆژی پێنچ شەممەوە دەستیپێکردووە، ئەو دوو ملیۆن ھاوڵاتییەش کە لەسەرەتایی ھەڵمەتەکەدا ڤاکسینەکە وەردەگرن، ھەریەکەیان بە بڕی (٥٠) دۆلار پاداشت دەکرێن.