ڕووسیا بەرزبوونەوەی ئاستی تیشکدانەوە لە چرنۆبڵ ڕەتدەکاتەوە

25/02/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئیگۆر کۆناشینکۆڤ وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، وێستگەی ئەتۆمی چرنۆبڵ لە ژێر کۆنترۆڵی ھێزی پەڕەشوتی وڵاتەکەیدایە و بە ھاوبەشی لەگەڵ یەکە سەربازییەکانی ئۆکراین ئەرکی پاراستنی وێستگەکەیان گرتووەتە ئەستۆ .

جەختیشیکردەوە، ئاستی تیشکدانەوە لە ناوچەکەدا ئاسایییە، ئەوەش لە کاتێکدایە ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆم لە ئۆکراین ڕایگەیاندووە، دوای کۆنترۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی چرنۆبڵ ئاستی تیشکی زیانبەخشی گاما لە ناوچەکانی نزیک لە وێستگەکە بەرزبووەتەوە.