سەرۆکانی سوریا و چیچان پشتیوانی بڕیارەکەی پوتن دەکەن
کوردسات نیوز
پێچەوانەی ئیدانەی زۆرینەی وڵاتان لەسەر دانپێدانان بە سەربەخۆیی "لوھانسک" و "دونیتسک" و ھۆشدارییەکان بۆ سەپاندنی سزا بەسەر ڕووسیا، سوریا و چیچان پشتیوانی خۆیان بۆ ڕووسیا دووپات دەکەنەوە.
"بەشار ئەسەد" سەرۆکی سوریا پشتیوانی بڕیارەکەی "ڤلادمیر پوتن" ھاوتا ڕووسییەکەی کردووە و دەڵێت "دیمەشق" دان بەو دوو ھەرێمە وەک کۆماری سەربەخۆ دەنێت.
"فەیسەڵ میقداد" وەزیری دەرەوەی سوریاش ڕایگەیاندووە، وتارەکەی "پوتن" مێژوویی بووە و ئامادەن ھەماھەنگی لەگەڵ ئەو دوو کۆمارە سەربەخۆیەدا بکەن.
ھاوکات "ڕەمەزان قادیرۆف" سەرۆکی چیچان پشتیوانی تەواوی بۆ بڕیارەکەی "پوتن" دەربڕیوە و دەڵێت ئەوە تاکە ڕێگەیە بۆ چوونە دەرەوە لە قەیرانێکی سیاسی.
|