ھەردوو یاریزانی تۆپی پێی جیھانی ڕۆبێرتۆ کارلۆس و باتریک کلۆیڤەرت گەیشتنە ھەولێر

22/02/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

سەرلەبەیانی ئەمرۆ ھەردوو ئەستێرەی ناوداری تۆپی پێ جیھان (ڕۆبێرتۆ کارلۆس) ئەستێرەی پێشووی ھەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی ڕیال مەدرید و (باتریک کلۆیڤەرت) ئەستێرەی پێشووی ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا و یانەی بارسێلۆنا گەیشتنە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر و لەلایەن پارێزگار و قائیمقامی شارەکەوە پێشوازییان لێکرا. بڕیاریشە چەند چالاکییەک لە ھەولێر ئەنجام بدەن.