گرنگرترین سودەکانی خواردنی پاقلەمەنییەکان

18/02/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بە گوێرەی توێژینەوەیەکی نوێ، کە لەم مانگەدا بڵاوبووەتەوە ئاماژە بەوە دەکات، ئەو کەسانەی زیاتر بایەخ بە خواردنی بەرھەمە پاقلەمەنییەکان و چەرەسات دەدەن، تەندروستیان باشترە و تەمەن درێژتر دەبن، لە چاو ئەوانەی زیاتر گۆشت و بەرھەمە ئاژەڵییەکان دەخۆن.

لە لایەکی دیکەوە ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی جیھانی ناسراو بە فاو، ئامۆژگاری مرۆڤ دەکات بە پەیڕەوکردنی سیستمێکی خۆراکی دەوڵەمەند بە بەرھەمە پاقلەمەنییەکان، چونکە دەبێتە ھۆی:
کەمکردنەوەی فشاری خوێن و کەمبوونەوەی ڕێژەی سۆدیۆم لە خوێن و جەستەدا.


دەوڵەمەندن بە پۆتاسیۆم و دەبێتە باشتر ڕێکخستنی چالاکی دڵ و ئاسانی ھەرسکردنی خۆراک و بەھێزکردنی ماسولکەکان.


پاقلەمەنییەکان سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندن بە کانزای ئاسن و ڤیتامین سی.


بەرگری جەستە بەھێز دەکەن، بە تایبەت بۆ ژنانی دووگیان و کەمکردنەوەی کەموکوڕییەکانی بۆماوەیی کۆرپەلە.


دەبنە ھۆی ھاوسەنگی کێش و جێگیربوونی ڕێژەی شەکر و ئەنسۆلین لە خوێن، چونکە ڕێژەیەکی زۆر کەم لە شەکریان تێدایە.


پاقلەمەنییەکان لەو خۆراکە ھەرە باشانەن، کە بێ کۆلسترۆڵن و ڕێژەیەکی کەم چەوریان تێدایە و، ھاوکارە بۆ کەمکردنەوەی مەترسی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان.


سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە پرۆتینی گیایی و کانزا و بە خۆراکی کەسانی تەندروست لە جیھاندا ناسراوە.


بەھۆی ئەو سودە زۆرانەوە بەشێکی زۆری توێژینەوەکان ئامۆژگاری مرۆڤەکان دەکەن، بایەخی زیاتر بدەن بە خواردنی بەرھەمە پاقلەمەنییە وشکەکان، بۆ ئەوەی بەدووربن لە زۆربەی نەخۆشییە درێژخایەنەکان، کە لە ئێستادا بوونەتە نەخۆشی سەردەم لە جیھاندا.