بڕیاردرا بە بەستنی جیاوازی مووچەی پێشمەرگە و پلەدارەکانی یەکەی ٧٠

2022-01-27   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
وەزارەتی پێشمەرگە بڕیاریدا بە خەرجکردن و بەستنی جیاوازی مووچەی پێشمەرگە و پلەدارەکانی یەکەی ٧٠ لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە.

وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی پڕۆسەی چاکسازی و باشکردنی ژیان و گوزەرانی پێشمەرگە و بۆ ڕێکخستن و یەکسانکردنی تەواوی بودجە و مووچەی ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە دوای ڕەزامەندی وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێم بڕیاردرا بە خەرجکردن و بەستنی جیاوازی مووچەی سەرجەم پێشمەرگە و پلەدارانی یەکەی ٧٠ ھاوشێوەی یەکەی ٨٠ لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٢ەوە.