راپۆرتێک سەبارەت بە رەوشی کرێکاران و کارمەندانی کەرتی تایبەت بڵاودەکرێتەوە
2022-01-27
|
کوردسات نیوز
رێکخراوی دابین بۆ گەشەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ راپۆرتێکی سەبارەت بە ڕەوشی کرێکاران و کارمەندانی کەرتی تایبەت بڵاوکردەوە، راپۆرتەکە خوێندنەوەیەکە بۆ کاروچالاکیەکانی بەڕێوبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران و تۆمارکردنی کرێکاران و کارمەندانی کەرتی تایبەت لە سندوقی خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی، لە راپۆرتەکەدا ھاتووە کرێکاران زانیاریان نیە سەبارەت بە دامەزراوەی دەستەبەری کۆمەڵایەتی و تەنھا ١٥ کرێکار خانەنشین کراون.
|