دانیشتوانی ویلایەتی ماھاراشترا لە ھیندستان رایانگەیاند، بەھۆی ھێرشی مەیموونەکانەوە لە گوندێکی ناوچەکە ٢٥٠ سەگ و بێچوە سەگیان کوشتووە، دوای ئەوەی سەگەکان مەیمونێکی شیرەخۆرەیان کوشتبووە.
ماڵپەڕی The New Indian Express بڵاویکردەوە، مەیموونەکان لە کاتی ھێرشەکانیان بێچوە سەگەکان دەبنە سەر درەختەکانی ناوچەکە یان سەربانی ماڵەکانەوە دەیانخەنە خوارەوە و دەیانکوژن.
یەکێک لە گوندنشینەکان دەڵێت، مەیمونەکان بە کۆمەڵ دێنە گوندەکە و بەدوای بێچووی سەگەکاندا دەگەڕێن، کاتێک دەیاندۆزنەوە راستەوخۆ دەیبەنە سەر دارە بەرزەکان و باڵەخانەکان و بەریان دەدەنەوە.
دانیشتوانی گوندەکە داوایان لە ئیدارەی دارستانی ناوچەکە کردووە، چارەسەرێکی رەوشەکە بکەن، چونکە مەیموونەکان ھێندە شەڕانی بوون، تا ئێستا لە ڕێگاکان پەلاماری ھاوڵاتیان چەند منداڵکیان داوە لەسەر ڕێگە خوێندنگە و برینداریان کردوون.
بەھۆی ئەو ڕوداوانەوە ئیدارەی دارستانەکان بە ھاوکاری پۆلیس ژمارەیەک لە مەیمونەکانیان دەستگیر کردووە .