چوار ڕۆژە گوهدار زێباری و دەستگیركراوانی شێلادزێ مانیان لە خواردن راگەیاندووە

2021-11-28   |  
ڕۆژنامەنوس گوهدار دەستگیراوانی شێلادزێ
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
كەسوكاری ڕۆژنامەنوس گوهدار زێباری رایانگەیاند، ماوەی چوار ڕۆژە گوهدار و دەستگیراوانی شێلادزێ مانگرتنیان لە خواردن راگەیاندووە و داوای یەكلایی كردنەوەی كەیسەكەیان دەكەن.

"زیاد محەمەد" برای گوهدار زێباری لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، گوهدار بەبێ تاوان لە دادگای هەولێر بڕیاری شەش ساڵ زیندانی دراوە و چەند مانگێكە نەگوازراوەتەوە بۆ چاكسازی گەوران و لە ئاسایشی گشتی هەولێر شەڕی دەرونی لەگەڵ دەستگیركراوانی بادینان دەكرێت. وتیشی، دوای ساڵێك و دوو مانگ بە گوهداریان راگەیاندووە كە كەیسەكەی لە ئاسایش تەواو بووە و پێویستە پۆلیس یەكلایی بكاتەوە بەڵام ئێستا ئاسایش و پۆلیس خۆیان بێ بەری دەكەن.