روانگەی سوریا: بەھۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە مەنبەج حەوت کەس بوونە قوربانی

2021-11-28   |  
تەقینەوە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو مەنبەج
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بەھۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە "مەنبەج" حەوت کەس کوژران و برینداربوون.

روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە "مەنبەج" لە ریفی "حەلەب" تەقیوەتەوە و بە ھۆیەوە ژن و منداڵێک کوژراون و ٥ کەسی تریش برینداربوون کە ئەندامانی ھێزی ئاسایشی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاڤان. 


ئەنجومەنی سەربازی مەنبەجیش لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، تەقینەوەکە تیرۆریستی بووە و لەکاتی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێلێکی مەدەنیدا لە دەروازەی باشوری شارەکە روویداوە. 


 شاری "مەنبەج" زۆرینەی دانیشتووانەکەی عەرەبن و لەژێر کۆنترۆڵی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاڤایە و ھێزەکانی سوریای دیموکرات تێیدا جێگیر کراون.