مەسرور بارزانی: چەندین جار ھۆشداریمان لە بۆشایی ئەمنیی لەنێوان کوردستان و عێراق داوە
2021-11-28
|
مەسرورو بارزانی پێشمەرگە لە کوڵەجۆ
فۆتۆ:
کوردسات نیوز
مەسرورو بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بارەی شەھیدیون و برینداربوونی چەندین پێشمەرگەیەک لە کوڵەجۆ پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، چەندین جار ھۆشدارییان لەبارەی مەترسیەکانی داعش و خۆرێکخستنەوەیان داوە، بە تایبەتیش لە ناوچە دابڕێنراوەکانی ھەرێم کە تیرۆرستان سودیان لەو بۆشاییە ئەمنییە وەرگرتوە و بۆتە مەترسیەکی جدی بۆ سەر ئاسایش و دانیشتوانی ئەو ناوچانە.
ھاوکات وتیشی، پێویستە پەلە بکرێت لە کاراکردنی سەنتەرەکانی ئەمنیی ھاوبەش لە نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق، بە ھەماھەنگی ھێزەکانی ھاوپەیمان، بۆ ئەوەی بۆشایی ئەمنیی لەو ناوچانە پڕ بکرێتەوە. بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی پێشمەرگەیان راسپاردووە کە رێکاری پێویست بگرنەبەر بۆ سنووردارکردن و نەھێشتنی ھەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش و ڕێگریکردن لە زیانگەیاندن بە ھێزەکانی پیشمەرگە و خەڵکی ناوچەکە.
|