قوباد تاڵەبانی: پێویستە پێشمەرگە و سوپای عێراق و ھاوپەیمانان ھەماھەنگی زیاتر بکەن

2021-11-28
قوباد تاڵەبانی پەلاماری داعش لە کولەجۆ
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
"قوباد تاڵەبانی" جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم رایگەیاند، پەلاماری تیرۆریستانی داعش بۆ سەر پێشمەرگە لە سنوری کوڵەجۆ دەیسەلمێنێت کە مەترسی ئەو تیرۆریستانە ھێشتا ماوە.

"قوباد تاڵەبانی" جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم لە پەیامێکدا رایگەیاند، جارێکی تر چەتەکانی داعش پەلامارێکی ترسنۆکانەیان کردە سەر ھێزی پێشمەرگە لە سنوری کوڵەجۆ و پۆلێک پێشمەرگە چوونە ریزی کاروانی پڕ لە سەروەری شەھیدان، وتیشی ئەو پەلامارانە دەیسەلمێنن کە ھێشتا مەترسی ئەو تیرۆریستانە ماوە و پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان لە ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق و ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتی ھەماھەنگی زیاتر بکەن بۆ نەھێشتنی ئەو مەترسییانە و دزەکردنی تیرۆریستانی داعش، جەختیشی کردەوە لەوەی زۆر پێویستە کار بکرێت لەسەر بنبڕکردنی فیکری تیرۆریستی.