لە ھەولێر کەسێک کوژرا

2021-11-27   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
پۆلیسی ھەولێر کوژرانی کەسێک لەکاتی رووبەرووبونەوە لەگەڵ پاسەوانانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێم راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردوە، سەعات ٦ی ئێوارە کەسێک ویستویەتی بچێتە ناو فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێم و ھێرشی کردووەتە سەر پاسەوانەکان، ئەوانیش ڕووبەڕووی بوونەتەوە و لە ئەنجامدا گیانی لە دەست داوە. 


رونیشیکردوەتەوە، ھێزەکانیان دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و تەرمی کوژراوەکە بە ناوی (م. م) بۆ پزیشکی دادی گواستەوە، لێکۆڵینەوەش دەستی پێکردووە.