دۆزی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا دەبێتە خاڵی بنەڕەت لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکەدا

2021-11-13   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئەنتۆنی فاوچی بەڕێوەبەری پەیمانگای نەخۆشییە گواستراوەکان لە ئەمریکا ڕایگەیاند، دۆزی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا، دەبێتە خاڵی بنەڕەت لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکەدا.

فاوچی ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بە پێی ئەو داتایانەی لە ئیسڕائیلەوە بە دەستیان گەیشتووە، دڵنیابوونەتەوە وەرگرتنی دۆزی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا گرنگە و دەبێتە خاڵێکی بنەڕەت لە بەرەنگاربوونەوەی سەرجەم جۆرەکانی کۆرۆنادا، بۆیە پێویستە بۆ ڕێگریکردن لە شەپۆلەکانی تری ڤایرۆسەکە، دانیشتوانی ئەمریکا و وڵاتانی تریش دۆزی سێیەم وەربگرن  و لەو ڕێیەوە ژیانی ملیۆنان کەس ڕزگار بکرێت.


لە ماوەی ڕابردووشدا ئیسڕائیل دەستیکردووە بە پێدانی دۆزی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا بە ھاوڵاتیانی وڵاتەکەی، ئەمریکاش بەکارھێنانی دۆزی سێیەمی ڤاکسینی پەسەندکردووە بۆ ئەو کەسانەی تەمەنیان سەروو ٦٥ ساڵە، یاخود نەخۆشی درێژخایەنیان ھەیە.